Hemin Hüseyin
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر-AA
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی، سەبارەت بە هێرشهكهى ئهمڕۆی حهشدى شهعبى كه كردوویانهته سهرشارۆچکەی پردێ، رایگەیاند کە بارودۆخی هەولێر باشە و هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو شارە نییە.
نەوزاد هادی گوتی: "وەک دەبینین کە قارەمانەکانمان شەهید و بریندار دەبن بەڵام هەمیشە ئامادەن کە دوژمن تێکبشکێنن و بە دڵنیاییەوە بە هاووڵاتییان رادەگەیەنین کە هیچ مەترسییەک لەسەر شاری هەولێر نییە و داواش لە سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی هەرێم دەکەین کە رەچاوی بارودۆخ بکەن و راگەیاندراوە فەرمییەکان بڵاوبکەنەوە و بەو پەڕی بەرپرسیاریەتییەوە رووماڵی هەواڵەکان بکەن".
پارێزگاری هەولێر ئاماژهى بهوهشدا، كه ئهوهى دهكرێت ههڵهیهكی سیاسییه و له كۆتاییدا دهبێت كێشهكان به دانوستاندن چارهسهر بكرێن و راشیگەیاند کە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بهو چهكانهوه هێرشیان كردووهته سهر ناوچهكانى كوردستان كه ئهمریكا بۆ شهڕى دژ به داعش پێیداون.
هەر لە بارەی هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە "میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چەكی ئەمەریكی كە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەكانی ئێران هێرشێكی بەرفراوانیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە پردێ و تا ئێستا هەموو هێرشەكانیان تێكشكێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانكێكی ئەبرامزیان لەناو براون"