Heman Hussein Yaseen Yaseen
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
هەولێر - AA
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، پشکی خۆیان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کورستان ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت لە پێش رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، داوایان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە وەک نیەت پاکییەک یەکێک لەو چوار رێککەوتنە جێبەجێ بکەن کە لە رابردوودا واژویان کردووە بەڵام ئەم پڕۆسەیە ئەنجام نەدراوە.
ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، کاروان هاشم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە لە دوایین کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی کە واژووکردنی رێکەوتننامەکە بوو، گەیشتینە رێککەوتن لەسەر بەرنامەی سیاسیی کابینەی داهاتوو، پشکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، دانیشتنی پەرلەمان و هەموارکردنەوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە ناو پەرلەمان و دواتر راسپاردنی سەرۆکوەزیران".
لەبارەی پشکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاروان هاشم گوتی: "پشکەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بریتین لە جێگری سەرۆکی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری چاکسازی، وەزارەتەکانی دارایی و...
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم ھەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی ھەواڵەکان، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.