Zana Natık Kerem
15 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
غەززە ــ AA
ژمارەیەك لە لایەنە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە نمایشێكی سەربازیی هاوبەشیان، رێكخست.
نمایشە سەربازییەكە بە مەبەستی زیندووكردنەوەی پێنج ساڵەی تیرۆركردنی جێگری فەرماندەی گشتی كەتائیب عەزەددین قەسام باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماس، ئەحمەد جعبری رێكخرا.
بە پێی زانیارییەکان شەش باڵی سەربازیی لە نمایشە سەربازییەكەكە بەشداربوون كە لە بەردەم ماڵی ئەحمەد جعبری لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە رێكخرابوو.
هاوكات گوتەبێژی بەناو لیوای ناسر سەڵاحەددین باڵی سەربازی لیژنەی بەرگری میللی لە فەڵەستین، ئەبو موجاهد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەو پەیامەی كە هێزی بەرگری میللی ویستی بگەیەنێت كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدكردنی جعبری، دووپاتكردنەوەی پەیامی بەڵێن و پەیمانە بۆ فەرماندەی گەورە و بەرگری میللی فەڵەستین".
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢، جێگری فەرماندەی گشتی كەتائیب عەزەددین قەسام باڵی چەكداری بزووتنەوەی حەماس، ئەحمەد جعبری دوای بە ئامانج كردنی ئۆتۆمبێلەكەی لە ناوەڕاستی غەززە، تیرۆر كرا.