واشنتۆن
کۆشکی سپی رایگەیاند: باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ هەریەکە لە ئەنجێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا و فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرەنسا قسەیکردووە سەبارەت بە رەوشی عێراق و ئۆکرانیا.
مژاری پەیوەندییەکانی ئۆباما لەگەڵ مێرکل و هۆلاند، رووداو و پێشهاتەکانی وڵاتی ئۆکرانیا دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە و چەکدارانی رێکخراوی ئسیلامی لە عێراق و شام-داعش بووە لە عێراق.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە، هەرسێ سەرۆک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئاگربەستی یەکلایەنەی ئۆکرانیا بە دەستپێشخەری پیترۆ پۆرۆشینکۆ، هەنگاوێکی ئەرێنییە و ستایشی ئەو کارەیان کردووە. هەروەها دووپاتیانکردۆتەوە، پێوستە بە زوویی روسیا سەربازەکانی خۆی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە و کار بکا تا چەکدارانی لایەنگری خۆی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستهەڵگرن لە دژایەتیکردنی حکومەتی کیێڤ.
راگەیەنراوە سەرۆکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا گوتوویانە: ئەگەر بێتو حکومڕانی کریمیا لە رۆژھەڵاتی ئۆکرانیا ھەنگاوی کارا نەنێ بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان لەو هەرێمەدا، ئەوا ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، پێکەوە ھەرەوەزی دەکەن بۆ ئەوەی باجی ئەو رووداوانە لە روسیا وەر بگرنەوە.
کۆشکی سپی هەروەها رایگەیاندووە، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندەییە تەلەفۆنییەکان، باسکردنی قەیرانی ئەم دواییەی عێراق بووە. سەبارەت بە رێکخراوی داعش ئەوان نیگەرانی خۆیان نیشان داوە و خوازیاربوون سەرکردە سیاسییەکانی عێراق رێگاچارەیەکی خێرا بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە..