پاریس
له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فڕانس 24ی فه‌ڕه‌نسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیاریكی له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش دایه‌وه و گوتی: "توركیا ناتوانێت خه‌ڵكی سڤیل پڕچه‌ك بكات و دژی گروپه تیرۆریستییه‌كان شه‌ڕیان پێ بكات، له‌به‌رئه‌وه ناردنی كه‌سی مه‌ده‌نی بۆ شه‌ڕ تاوانه. بۆیه توركیا له‌بری ئه‌وه پیشنیاری پلانێكی جیهانی كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر بدۆزرێنه‌وه و له‌ناو ببرێن و گوتی: "به‌رپرسی سه‌ره‌كی بارودۆخی عێراق و سوریا مالكی و ئه‌سه‌دن."
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و هه‌ركاتێك توركیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانیدا له‌سه‌ر ستراتیجی بابه‌ته‌كه ڕیككه‌وتن، ئاماده‌یه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ ڕه‌وانه بكات.
هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه شتێكی دادپه‌روه‌رانه نییه چاوه‌ڕوانی توركیا بكرێت به ته‌نیا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت.