کوێت
سەرۆکی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەحمەد جەربا لەگەڵ میری کوێت شێخ ئەلسەباح ئەلەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح کۆبویەوە.
بەپێی ھەواڵ ئاژانسی دەنگوباسی رەسمیی حکومەتی کوێت KUNA، ئەلجەربا و شاندی یاوەری لە بەشی خۆرھەڵاتی وڵات لە شاری حەولا لە کۆشکی دار ئەلسەلوا لەلایەن میر سەباحەوە پێشوازییان لێکراوە.
لەگەڵ ئەوەی زانیاری لەبارەی دیدارەکە بڵاو نەکراوەتەوە، راگەیەنراوە کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی کوێت شێخ ئەل سەباح بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە.
وەزیری دەرەوەی کوێت شێخ ئەل سەباح لە روونکردنەوەیەکدا کە پێشتر لەبارەی دیدارەکە ئاشکرای کردبوو، رایگەیاندوە کاتی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ کوێت زۆر گونجاوە، ئەو مەسەلانەی تاوتوێ دەکرێن بریتی دەبن لەباسکردنی ھاوکارییە نێودەوڵەتییە مرۆییەکان بۆ سوریا و تاوتوێکردنی بابەتەکانی کۆنگرەی جنێڤ ٢.