هەولێر
مستەفا جومعە سكرتێری پارتی ئازادی كورد لە سوریا بێ ئاگایی خۆی لە هاتنی شاندی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوا رایگەیاند و بۆ ئاژانس ئانادۆلو گوتی: "ئەم كارە لە رێدایە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك رووی نەداوە و ئێمە لە هاتنی هیچ وەفدێك ئاگادار نەكراوینەتەوە."
لە بارەی رۆلی ناوبژوانی ژنە سیاسەتمداری كورد لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر، جومعە ئاشكرایكرد تا ئێستا كۆبوونەوەمان لەگەڵیان ئەنجام نەداوە بەڵام ئێمە گەشبینن بەو كۆبوونەوانە, ئەگەرنا ئێمە رازی نەدەبووین كۆببینەوە, ئێمە ئۆمێدەوارن كە بتوانین لەیەك تێبگەین لە سەر بنەمایەكی نوێ نەك وەك پێشوو و بە پێی ئەو تێگەیشتنە كێشەكان چارەسەر بكرێن و رەوشەكە ئارام ببێتەوە و بەڕێوەبەرییەكی هاوبەش دابمەزرێ.
سەبارەت بە گۆڕانكاریە لەناكاوەكانی پەیەدەوە سكرتێری پارتی ئازادی كورد لە سوریا گوتی: "ئەمە بەستراوەتەوە بە قۆناغی سیاسیەوە و پێشهاتەكانی لە بارەی كۆنگرەی جنێڤ ٢ و چوونە پاڵی ئەنجوومەنی كوردی سوریا بۆ ئیئتیلافی نیشمانی سوریا, سەرجەم ئەم هۆكارانە پەیەدەی ناچار كردووە هەندێك لە هەڵوێستی خۆی دابەزێنێ."
حەكیم بەشار سكرتێری پارتی دیمۆكراتی كورد لە سوریا (الپارتی) بۆ ئاژانسی ئانادۆلو ئاشكرایكرد ئەوانەی هاتون نەك شاندی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوا, بەڵكوو هەندەك لە هاوڕێیانی ئەنجوومەنی گەل و لەو پارتانەن كە لە ریزی ئەو ئەنجوومەنەن و گوتی: "تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ رووی نەداوە و چونكە تا ئێستا هیچ كۆبوونەوەیەك لەم بارەیەوە ساز نەكراوە, بۆیە ئێمە ناتوانین شتێك بڵێین."
لە بەرامبەردا جەعفەر عوكاش نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان بۆ AA دووپاتیكردەوە كە تا ئێستا هیچ شاندێك لە سووریاوە نەهاتووە و هیچ گۆڕانكاریەك لەم بارەیەوە رووی نەداوە.عوكاش روونی كردەوە كە دەرگاكانی ئێمە بۆ دیالۆگ كراوەن و دەرگاكانی خۆمان لەسەر هیچ لایەنێك دانەخستووە, ئێمە لە پرۆژەی خۆمان بۆ بەڕێوەبردنی خۆجێتی دیمۆكراتیك بەردەوامین, ئێمە هەوڵ دەدەین بە شاندێك بە ناوی دەستەی باڵا كورد لە جنێف 2 بەشداربین.
سەبارەت بەوەی كە تا چەندە پەیەدە ئامادە یە دەستبەرداری هەندێك لە هەڵوێستەكانی خۆی بێ، عوكاش گوتی: "ئێمە بڕوامەن بە خۆمان هەیە و ئەگەر ئێمە گفتوگۆ ئەنجام بدەین لە ترسی هیچ لایەنێك نییە، بەڵكو لەپێناو نەتەوەی كورد گفتوگۆ دەكەین".
شەوكەت بەربوهاری بەرپرسی دەروازەی پێشابوور بۆ AA هاتنی شاند بە رێگەی ئەو دەروازەیە رەتكردەوە و گوتی: "تا ئێسستا هیچ كەسێك لە رێگەی پێشابوور تێنەپەریوە, پەیەدە رێگە بە هیچ كەسێك نادەت لە رۆژئاوای كوردستان بهێتە هەرێم."
لە دوێنیوە هەندێ میدیای كوردی و رۆژئاوا باسی ئەوەی دەكەن كە وەفدێكی ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوا گەیشتووە هەولێر بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا بە ناوبژوانی ژنە سیاسەتمداری كورد لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر سەرۆكی شاەروانی دیاربەكر بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان لایەنە كوردیەكان.