سلێمانی
رێكخەری ئاهەنگەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا لە پارێزگای سلێمانی خالید عەبدوڵڵا بۆ ئەنادۆلۆ گوتی: "لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت كەمپی باریكە نزیكەی ٥٠٠ پەنابەری نەخۆش و كەمئەندام هەن كەپێویستییان بە هاوكاری و كۆمەككردن هەیە ئێمەش ژمارەیەك هونەرمەندمان دەعوت كردووە بۆ ئەوەی خۆبەخشانە ئاهەنگەكە بەرێوەبەرن".
ڕێبەر وەحید هونەرمەند و باڵیۆزی ِێكخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی لەرۆژئاوا بۆ ئەنادۆڵو گوتی:" پەرانابەرانی نەخۆش و كەمئەندام بێكەسن و پێویستی زۆریان بەهاوكاری هەیە وەك ئەوانەی نەخۆشی دڵ یان گورچیلە یان چاو، كەسانیك هەن پێویستیان بە كورسی كەمئەندامی و سەماعەی گوێیان هەیە خۆبەخشانە ئەم كۆنسێرتەمان سازكرد".