پەکین
فەرمانگەی ئاماری نێودەوڵەتی چین رایگەیاند: لەکاتێکدا حکومەتی چین کاری بۆ ئەوە دەکرد لە کۆتایی ساڵدا ئەو رێژەیە بگەیەنێتە ٧.٥% کەچی ئامارەکان دەریدەخەن ئێستا رێژەکە لە ٧.٨% دایەو بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی زانیارییە رەسمییەکان لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرھەمھێنانی ناوخۆی وڵات گەیشتووەتە ٦.٣ تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی. واتا لەو نۆ مانگەدا رێژەی بەرھەمھێنانی ناوخۆ ٩.٦ % زیادیکردووە. ھەروەھا ئامارەکان دەریدەخەن، رێژەی بەکارھێنان بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پار ١٢٩% زیادیکردووە.