پێشتر چه‌كدارانی داعش پردی كهناش كهزێی گه‌وره و چه‌ند گوندێكی سنووری ناحییەی گوێڕ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ده‌ته‌قێننه‌وه، بۆ جارێكی تریش پرده‌كه له‌رووی خۆیانه‌وه ده‌ته‌قێننه‌وه.
له به‌دواداچوونێكی په‌یامنێری ئانادۆڵو بۆ ناحییەی گوێڕ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پشتڕاستیان كرده‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌كدارانی داعش دووباره پردی كهناشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحییەی گوێڕ چه‌كدارانی داعش نه‌هاتوونه‌ته سنووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی تری پرده‌كه به‌رووی خۆیان سوودیان له خراپی كه‌شوهه‌وا وه‌رگرتوه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه سێیه‌من جاره داعش ئه‌و پرده دەتهقێنێتهوه.
به‌گوته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری میحوه‌ری گوێڕ ئامانج له ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی تری پرده‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ترسیان له‌وه‌یه له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ربه‌رست دروست بكه‌ن.
ناحییەی گوێڕ له‌رووی ئیداریه‌وه سه‌ربه قه‌زای مه‌خمووره، 35 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره.
گوێر له 10ی ئابی پار ساڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه.