Yusuf Aydın Deniz
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له کابول له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاندی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
له كۆنگره رۆژنامهوانیهکەدا یڵدرم گوتی: "ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتییه‌ی كه له میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا له پێناو چاره‌سه‌ركردنی تیرۆر له ره‌گه‌وه ئه‌فغانستان پێشكه‌شیكردووه، هه‌نگاوێكی زۆر ئازایانه و زۆر پڕمانایه. خوازیارین كه به‌تایبه‌ت تاڵیبان ئه‌م هه‌له مێژووییه به باشترین شێوه هه‌ڵبسه‌نگێنێت. پێمانوایه كه ئیتر كاتی ده‌ست له‌ناوده‌ست نانێك و جێهێشتنی رابردوو، بنیاتنانی ئاینده هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئومێده‌وارین له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سووریا و عێراقی دراوسێماندا به‌ته‌واوی واتا، سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و سیستمی ئیداره‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كرێت كه پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاته‌كان بكات و هه‌موو گرووپه نه‌ژادیه‌كان بتوانن له ئاشتییدا بژین".