Sangar Hamad Azeez
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
دوای دوو رۆژی دیکە ٣١ەمین ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل، دەست پێ دەکات.
ئۆڵۆمپیادی ریۆ٢٠١٦ کە لە ٥ تا٢١ی ئەم مانگە بەرێوەدەچیت، یارییەکانی لە ناوچەکانی "دیۆدۆرۆ، باڕا، کۆباکابانا و ماراکانا"ی سەربە ناوچەی ریۆدی جانیرۆ باشووری رۆژهەڵاتی بەرازیل ئەنجام دەدرێت.
لە ئۆڵۆمپیادی ریۆدا، زیاتر لە ١٠ هەزار وەرزشکار لە ٢٠٥ وڵات و لە ٣٩ جۆر یاریدا کێبەرکێ دەکەن و تیایدا ٢ هەزار و ٤٨٨ میدالیا (٨١٢ میدالیای زێر، ٨١٢ میدالیای زیو ٨٦٤ میدالیای برۆنز) بەسەر سەرکەوتووان دابەش دەکرێت، هاوکات زۆرترین میدالیاش لە بوارەکانی مەلەوانی، سەوڵ لێدان دابەش دەکرێت.
یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، هەموو چوارساڵ جارێک سازدەکرێت و تێیدا لە تەواوی وڵاتانی جیهان بە سەدان یاریزان لە چەندین بواری جیادا بۆ بەدەست هێنانی میدالیای زێر بەشداری دەکەن.
ئۆڵۆمپیاد دەکرێت بە دوو بەشەوە ئۆڵۆمپیادی زستانە و ئۆڵۆمپیادی هاوینە و تیایدا بە گوێرەی وەرزەکان یارییەکان دابەش کراون.