Fahrettin İbrahim
27 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە بردنەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەست هێنا.
یاری فیناڵ کە لە یاریگای ئۆلۆمپی شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا بەڕێوەچوو و بە بردنەوەی یانەی شاهانە کۆتایی پێهات و گارێس بەیل لە یانەی ریال مەدرید بە تۆمارکردنی دوو گوڵ، بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.
یاریزانەکانی ریال مەدرید دوای تەواوبوونی یارییەکە لە کاتێکدا مەدالیای بردنەوەی یارییەکەیان لە ملدابوو، جامی یەکێتییەکەیان لە دەستی سەرۆکی UEFA، ئەلیکساندەر جەفری وەرگرت و بە نیشانەی سەرکەوتن بەرزیان کردەوە. یازیزانانی شاهانە هاوکات بە گوتنەوەی گۆرانی "We are the champions"، جەژنی پاڵەوانییەتیان بەرز راگرت.