Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
مەدرید - AA
لە میانی رکابەرییەکانی هەفتەی دووەمی لا لیگادا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٤-١ لە گیرۆنای بردەوە.
ریال مەدرید و گیرۆنا لە یاریگای مۆنتیلیڤی بەیەکگەیشتن. لە خولەکی ١٦ی یارییەکەدا، یانەی خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی بۆرخا گارسیا پێشکەوت.
دواتر یانەی ریال مەدرید لە رێگەی لێدانێکی سزاوە کە لە ئەنجامی فاوڵێک لە ئەسێنسێۆ گیرا، ئەنجامەکەی یەکسانکردنەوە بۆ ١-١ و گۆڵەکەش سێرجیۆ رامۆس تۆماریکرد. هەر بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات.
لە خولەکی ٥٢دا، دیسان لە رێگەی فاوڵێکەوە کە دووبارە لە ئەسێنسیۆ گیرا، ناوبژیوان لێدانێکی سزای دایە ریال مەدرید و کەریم بنزیمە گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ریال مەدرید پێ تۆمارکرد و ئەنجامەکە بۆ ١-٢ گۆڕا.
حەوت خولەک دواتر و لە خولەکی ٥٩دا، گاریس بەیڵ گۆڵی سێیەمی یانەی شاهانە و کەریم بنزیمەش لە خولەکی ٨٠دا، گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
دواتر یارییەکە هیچ گۆڵێکی بەخۆوە نەدی و ریال مەدرید بە ئەنجامی ٤-١ توانی بەسەر گیرۆنادا سەرکەوێت.
بەوشێوەیەش یانەی ریال مەدرید لە هەفتەی دووەمی لا لیگاشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە و گیرۆنا لە خاڵێکدا مایەوە.
یانەی ریال مەدرید بە راهێنەرایەتی جولیان لۆپێتیگی هاوشان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنادا پێشەنگی ریزبەندییان گرتووە.