Dlshad Saifaalddin Ahmed
23 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2017
سلێمانی ـ AA
ئێوارەی دوێنێ هەینی لە دوو کاتی جیاوازدا و لە ھەردوو پارکی ھەواری شار و پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی، نمایشی سەمای سروش پێشکەش کرا.
کۆریۆگرافی نمایشەکە، گۆران سەرگەڵویی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "چیرۆکی سەماکە لە ناواخنی ئایینی بەھائی وەرم گرتووە و ھەوڵمداوە لە کۆنسێرتەکەدا کارێکی چێندراوی جوان دروست بکەم".
ئەو گوتی: چالاکییەکە بە بۆنەی یادی ٢٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی پێغەمبەری بەھائییەکان، بەھائوڵڵا پێشکەش کرا، تیایدا ١٧ کەس بەشدارییان کرد کە ھەموویان بەھائی بوون و یەکەمجارە بەشداری سەمایەکی لەو شێوەیە دەکەن".
شوێنکەوتوانی بەھائی دەکەونە ناوچەکانی ئێرانەوە، لەو باوەڕەدان کە ئایینەکەیان ئایینێکی یەکتاپەرستییە، حسەین عەلی نوری کە بە بەھائوڵڵا ناسراوە لە ئێران لە سەدەی نۆزدەدا دایمەزراندووە.