Said İbicioğlu,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
سه‌نعا - AA
له‌ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و چه‌كداره حووسییه‌كان له شاری دالی، 23 چه‌كداری حووسی كوژران و 30ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "26sepnews.net"ی سه‌ربه سوپای یه‌مه‌ن كه به‌پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی حووسی له شارۆچكه‌ی دێمتی سه‌ربه دالی، هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه نێو سه‌نگه‌ری سوپای یه‌مه‌ن و له‌ئه‌نجامدا پێكدادان له‌نێوانیاندا روویداوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه هێزه‌كانی سوپا، حووسییه‌كانیان تێكشداندووه و له‌ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا 23 چه‌كداری حووسی كوژران و 30ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌واڵه‌كه زانیاریی نه‌داوه له‌باره‌ی كوژراو و برینداری سوپای یه‌مه‌نه‌وه.
سوپای یه‌مه‌ن 5ی تشرینی دووه‌م رایگه‌یاندبوو، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كانی دێمت و جوبنی سه‌ربه پارێزگای دالی ده‌ستپێكراوه.