Sangar Hamad Azeez
08 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2016
بەهۆی بوونی ناکۆکی لەگەڵ خاوەنی یانەکە ئەریک تۆهەر لەسەر گواستنەوە یاریزانان، راهێنەری ئیتالی رۆبێرتۆ مانسینی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵوەشاندەوە و کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنرا.
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی لە رێگەی ماڵپەری یانەکەی لە ئینتەرنێت رایگەیاند کەوا لەسەر داوای هەردوولا کۆتاییان بە بۆندی راهێنەری یانەکە رۆبێرتۆ مانسینی هێناوە و هاوکات سپاسی ئەو راهێنەرەشیان کرد بۆ ئەو خزمەتەی لە رابردوودا پێشکەشی یانەکەی کرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئانسا-ی ئیتالیش بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەشی مانسینی بڕی ٢ بۆ ٢،٥ ملیۆن یۆڕۆی وەک قەرەبوو لە یانە ئیتالییەکە وەرگرتووە.
دوا بەدوای دورخستنەوەی راهێنەرەکەش میدیاکانی ئیتالیا باسیان لەوەکرد کەوا بەهۆی نانکۆکی لە سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانان بە تایبەتی دوای دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر بە یانەی تۆتنهام کە بە ئەنجامی ٦-١بوو مانسینی بڕیاریدا واز لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئینتەر بهێنێت.
لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە راهێنەری هۆڵەندی فرانک دیبۆیر ببێتە شوێنگرەوەی مانسینی لە ئینتەر .