Sangar Hamad Azeez
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
چوار وڵات داواکاریان پێشکەش بە فیفا کرد بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٦.
بەپێی راپۆرتێکی فیفا، هەریەک لە وڵاتانی کەنەدا، ئەمریکا، مەکسیک و مەغریب داواکاریان پێشکەش بە فیفا کردووە بەمەبەستی میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠٢٦ و فیفاش بەمەبەستی هەڵسەنگاندن داواکارییەکانی قەبوڵکردووە.
بڕیارە لە ٦٨هەمین کۆنگرەی فیفا کە لە ١٣ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام دەدرێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مەغریب لە هەرسێ رکابەرەکانی دیکەی ئەگەری لاوازە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە کۆی ١٤ یاریگای وڵاتەکە ٩یان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.
بە پێچەوانەوە هەریەک لە کەنەدا و ئەمریکا و مەکسیک ١٧ یاریگای تەواو ئامادەیان هەیە.