Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
مۆندیال یاخود جامی جیهانی فیفا کە یەکێکە لە گرنگترین چالاکییەکانی تۆپی پێ و چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت لە ١٤ی ئەم مانگە لە رووسیا دەست پێدەکات.
ئاژانسی ئانادۆڵو لەم مۆندیالە هەڵدەستێ بە ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت، شی کردنەوەی یارییەکان، گەیاندنی زانیارییەکان دەربارەی هەڵبژاردەکان بە خێراترین و راسترین شێوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو بەر لە هەر یارییەک تەواوی وردەکاری لەبارەی پێکهاتە و پێکان و تاکتیکی یارییەکان دەخاتە روو.
جیا لەمەش ئاژانس هەواڵەکان لەبارەی مۆندیال بە ١٣ زمان بڵاو دەکاتەوە کە ئەمانیش زمانەکانی :
"ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، بۆسنی، کڕواتی، سڕبی، فەڕەنسی، ئیسپانی، رووسی، مەقدۆنی، ئیندۆنوزی، ئەلبانی، کوردی (شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی)".
ئاژانس بۆ ئەم مەبەستە لە ماڵپەری فەرمی خۆی کاتەگۆرییەکی بەناوی "مۆندیال ٢٠١٨" زیادکردووە و ئەو کەسانەی کە خوازیاری زانیارین دەربارەی مۆندیال دەتوانن لە رێگەی ئەو کاتاگۆرییەوە بە تەواوی هەواڵەکان لەبارەی مۆندیال ئاشنا بن.