Sangar Hamad Azeez
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
شەوی رابردوو له چوارچێوهى یارییەکانی هەفتەی دووهمى قۆناغى كۆمهڵهكانی پاڵەوانییەتی چامپیۆنزلیگ چهندین یارى بههێز بهرێوهچوون .
لە گرینگترینیان یانەی ریال مەدرید بوو کاتێک بووە میوانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند .
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک بە کۆتا هات.
گۆڵی یانەی ریال مەدرید لە خولەکەکانی ١٧ و ٦٨ لەلایەن کرستیانۆ رۆنالدۆ و رافایل ڤارانەوە تۆمار کران.
گۆڵەکانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندیش لە خولەکەکانی ٤٣ و ٨٧ لەلایەن پیر ئۆبامیانگ و ئەندرێ شۆرلەوە تۆمار کران/
ئهنجامى یارییهكانیش بهم شێوهیه بوو:
مۆناکۆ ١-١ بایەرلیڤەر کوزن
سیسکا مۆسکۆ ٠-١ تۆتنهام
سپۆرتینگ لیشبۆنە ١-٠ لیگا وارشۆ
بروسیا دۆرتمۆند ٢-٢ ریال مەدرید
لیستەر سیتی ١-٠ پۆرتۆ
کۆبن هاگن ٤-٠ کلوب بروج
ئیشبیلیە ١-٠ لیۆن
دینامۆزاگرێب ٠-٤ یوڤانتوس