Zana Natık Kerem
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 837 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 72 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 72 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 837 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەیش كراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 454 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 215 هەزار و 784 كەس و لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 668 كەس گیانیان لەدەستداوە و 157 هەزار و 215ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.