ئومێد خۆشناو: "لە ھەولێر ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی کراوە"
پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، ئەو دڵەڕاوکێیەی کە سەبارەت بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ھەبوو، ئێستا نەماوە و ھەموو تێبینییەکان لەوبارەیەوە چارەسەر کراون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند ھەموو ئامادەکارییەک لەلایەن دەستەی ئاماری ھەولێرەوە بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کراوە.
ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە دەستەی ئاماری ھەولێر، ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کردووە و گوتی: "ئێستا ھەولێر ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە"
ڕاشیگەیاند، ئەو دڵەڕاوکێیەی کە سەبارەت بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ھەبوو، ئێستا نەماوە و سەرجەم تێبینییەکان لەوبارەیەوە چارەسەر کراون.
ھەروەھا داواشی لە خەڵکی ناوچە کێشە لەسەرەکان کە ئێستا لە ھەرێم نیشتەجێن کرد کە بۆ ڕۆژانی سەرژمێریی بگەڕێنەوە، ناوچەکانی خۆیان.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە، ھاتوچۆی قەدەغە دەبێت.