Haydar Karaalp,Rewa Mahmood Hasan
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
بەغدا - AA
هێزەکانی عێراق رایانگەیاند کە لەسەر سنووری سووریا، ئۆپەراسیۆنێکیان دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوێکی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنێک بەناوی (ئیرادەی نەسر) دەستی پێ کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامانج لێی پاککردنەوەی سەڵاحەددین، مووسڵ، ئەنبار و چواردەوری سنوورەکانی نێوان عێراق-سووریایە لە داعش.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هاوشانی هێزەکانی سوپا، حەشدی شەعبی، حەشدی عەشائیری (هێزە عەشیرەتە سوننیەکانی ناوچەکە) بەشدارن بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق و بەپشتگیری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکەوتنی یەکجارەکی بەدەست دێت لەم ئۆپەراسیۆنەدا.