Zana Natık Kerem
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناحیەی ئامرلی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبایە لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین.