Zana Natık Kerem
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق خاپوورکردنی حەشارگەیەکی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، فەریق روکن ناسر غەننام لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی فیرقەی پێنجی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بیابانەکانی رۆژئاوای ئەنبار دەست پێ کردووە.
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە بۆردومانکراوە و خاپوورکراوە.
فەریق روکن ناسر غەننام راشیگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆسەر پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکە، بەردەوامە.