Rewa Mahmood Hasan
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
سلێمانی - AA
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەوانەی پەیوەندیان هەبووە بەو رێکخراوەوە، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، کەسێکیان بەناوی (س۰ع۰ع) دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە هەبوونی پەیوەندی بەو رێکخراوەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە هێزەکانیان لە چەمچەماڵ کەسێکیان دەستگیر کردووە بەناوی (س۰ع۰ع) بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی بەو رێکخراوەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"لە پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، ناوبراو دانی بەوە داناوە کە لەساڵی ٢٠١٥ دا پەیوەندی بە ریزەکانی داعشەوە کردووە لە نەینەوا(موسڵ)."
هاوکات دانی بەوەشدا ناوە کە مەشق و راهێنانی چەکی پێکراوە لە سەربازگەیەکی نەینەوا.
ئەو کەسە لەئێستادا پەپێی مادەی٢ی تیرۆر بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەدۆسیەکەی بەردەوامە.