Zana Natık Kerem
22 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2023
ھەولێر – AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای نەینەوا باکووری عێراقی ھەژاند.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر ١٠:٠٩ی ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای نەینەوا روویداوە.
راشیگەیاندووە، بەپێی ئەوەی لەلایەن روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق تۆمار کراوە، بوومەلەرزەکە لە دووری ٣٩ کیلۆمەتر باشووری رۆژئاوای قەزای حەزەر سەربە پارێزگای نەینەوا روویداوە.
باسی لەوەش کردووە کە بوومەلەرزەکە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە ھەستی پێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە زیانی گیانیی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.