Zana Natık Kerem
19 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
بەغدا ــ AA
فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال رایگەیاند، ھەڵمەتێکی لە شاری بەغدا بۆ لێپرسينەوە و سزادانی ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بە رۆژوونیین و بە ئاشکرا دەخۆن و دەخۆنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال جەخیتکردووەتەوە کە ھەروەھا ھەڵمەتی داخستنی سەرجەم فڕۆشگاکانی تایبەت بە فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی دەستپێکردووە و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ئەوا رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەھەمانشێوە ئەو کەسەی کە بە رۆژوو نییە و بەئاشکرا لەسەر خواردن و خوارنەوە دەستگیر بکرێت ئەوا رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدرال لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو دیاردانە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ حورمەت پیرۆزی مانگی رەمەزاندا ناگونجێت، بۆیە ھەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لەو دیاردانە بەچڕی خستووەتەگەڕ.