Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە دوێنێ یەکشەممە ژمارەیەک پارێزگای گرتەوە، ٥٠٠ کەس تووشی ھەناسەسواریی بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دوێنێ یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ژمارەیەک پارێزگای گرتەوە کە بەھۆیەوە، ٥٠٠ کەس تووشی ھەناسەسواریی بوون.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە بەھۆی خۆڵبارینەکەی دوێنێوە تووشی ھەناسەسواریی بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەرییان وەرگرتووە.
دوێنێ یەکشەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەغدا پایتەختی عێراق و زۆربەی ناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای ئەو وڵاتەی گرتەوە.