Arif Yusuf
10 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
دوای چەند رۆژێك لە راگرتنی بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی دژبە حكوومەت، بەڵام جارێكی دیكە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ژمارەیەك شاری عێراق گەڕایەوە لەنێویاندا شاری بەغدا.
پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو رایانگەیاند كە سەرەڕای بەردەوامی خۆپیشاندانەكان، بەڵام لە ئێستادا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ژمارەیەك شاری عێراق گەڕاوەتەوە و كار دەكات لەنێویاندا شاری بەغدا.
لە رۆژی سێشەممەی رابردووە بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی دژ بە حكوومەت، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور راگیرابوو.
دوێنێ شەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی هۆكاری راگرتنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ئەوە گەڕاندبووە كە لە ئێستادا بۆ هاندانی توندوتیژی و پەكخستنی ژیانی گشتی بەكاردەهێندرێت.