عێراق

دادگایەکی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغدادی دەرکرد

- ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: "دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای لەسێدارەدانی بۆ ھاوسەری تاوانباری تیرۆریست ئەبو بەکر بەغدادی، بەتاوانی کارکردن لەگەڵ تیرۆیستانی داعش و دەستبەسەرکردنی ئافرەت و کچانی ئێزدی لە ماڵەکەیدا، دەرکردووە".

Zana Natık Kerem  | 10.07.2024 - نوێکردنەوە : 13.07.2024
دادگایەکی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغدادی دەرکرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ ھاوسەری تاوانباری تیرۆریست ئەبو بەکر بەغدادی، بەتاوانی کارکردن لەگەڵ تیرۆیستانی داعش و دەستبەسەرکردنی ئافرەت و کچانی ئێزدی لە ماڵەکەیدا، دەرکراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای لەسێدارەدانی بۆ ھاوسەری تاوانباری تیرۆریست ئەبو بەکر بەغدادی دەرکردووە.

ڕاشیگەیاندووە: "پێشتر ھاوسەرەکەی تاوانباری تیرۆریست ئەبو بەکر بەغدادی، ئەو ئافرەت و کچە ئێزدییانەی کە لە قەزای شنگال ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرى کردوون".

باسی لەوەشکردووە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر ژمارە ١٣ بۆ ساڵی ٢٠٠٥ و ماددەی حەوت لە یاسای ڕزگاربووانی ئافرەتان و کچانی ئێزدی دەستی داعش ژمارە ھەشت بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەرکراوە.

رۆژی سێی ئابی ٢٠١٤دا، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەت و کچانی ئێزدی ڕفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.

سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا کوژرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın