عێراق

شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراقی گرتووەتەوە

- بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە وەک پشووی فەرمی لە ھەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا دیوانییە، بەسرە، میسان، موسەننا، زیقار و واست ڕاگەیاندرا.

Zana Natık Kerem  | 10.07.2024 - نوێکردنەوە : 13.07.2024
شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراقی گرتووەتەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە وەک پشووی فەرمی لە ھەریەک لە پارێزگاکانی نەینەوا، دیوانییە، بەسرە، میسان، موسەننا، زیقار و واست ڕاگەیاندرا.

ماوەی چەند رۆژێکە، شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراقی گرتووەتەوە، بەجۆرێک کە پلەکانی گەرما لە ھەندێک ناوچە، ٥٠ پلەی سەدی تێپەراندووە.

ھەریەک لە نووسینگەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی نەینەوا، دیوانییە، بەسرە، میسان، موسەننا، زیقار و واست لە چەند ڕاگەیاندراوێکی جیادا ئاماژەیان بەوەداوە کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە لەو پارێزگایانە کراوەتە پشوو.

هاوکات دەستەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، تا کۆتایی ئەم ھەفتە بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın