16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
دهۆک - AA
له كه‌مپى گه‌ویلان سەربە ناحیه‌ى كه‌له‌ك سنووری قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش پارێزگاى دهۆك ئاگر له یه‌كێك له خیوەتەكانى كه‌مپه‌كه کەوتەوە و به هۆیه‌وه دوو کەس کە پیاوێک و هاوسهرکەی بوون و کوردی باکووری سووریا‌ن ژیانى خۆیان له ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌مپى گەویلان، سالار عه‌بدولمه‌جید عه‌زیز به ئاژانسى ئانادۆلوى راگه‌یاند "ئه‌مرۆ ئاگادار كراینه‌وه كه له كاتژمێر پێنجى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ رووداوێكى ئاگر كه‌وتنه‌وه له یه‌كێك له خیوەتەكانى ناو كه‌مپه‌كه هەبووه و به‌و هۆیه‌وه دوو کەس کە پیاوێک و هاوسه‌رەکەی بوون كه ته‌مه‌نى ئافرەتەکە 18 ساڵه و خه‌ڵكى شاری عه‌فرینه و پیاوه‌كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه و خه‌ڵكى كوبانێ-یه ژیانى خۆیان له ده‌ستداوه".
سالار عه‌بدولمه‌جید عه‌زیز باسى له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و دوو کەسە پێش ئه‌وه‌ى بێنه هه‌رێمى كوردستان و په‌نابه‌ر ببن له سووریا هاوسه‌رگیریان پێك هێناوه.
ناوبراو گوتیشى: "لێكوڵینه‌وه‌ى پۆلیس و به‌رگرى شارستانی له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هێشتا ئه‌گه‌رى ئاگركهوتنهوهکە دیار نه‌بووه، به‌ڵام رووداوەکانى ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌ناو كه‌مپه‌كاندا به به‌رده‌وامى هه‌ن به تایبه‌ت له وه‌رزى هاوین كه كه‌شوهه‌وا زۆر گه‌رم ده‌بێت".
كه‌مپى گه‌ویلان هەزار و ٩٠٠ خێزانى په‌نابه‌رى باکووری سووریای تیایدا نیشتەجێ کراوە کە سەرجەمیان لە نەتەوەی کوردن.