Fakhradin Ibrahim Mohammad
07 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2025
بەغدا - AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، دوو ئەفسەری سەر بە وەزارەتەکەیان لە کاتی پێکدادانی چەکداریی لە نێوان دوو هۆزدا، لە بەغدای پایتەخت کوژراون.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا، لە نێوان دوو هۆزدا شەڕی چەکداری ڕوویداوە و لە کاتی نێوەندگیریی هێزەکانی پۆلیس، دوو ئەفسەر کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانی پۆلیس ویستوویانە نێوەندگیریی بکەن بەڵام لەهەردوو لایەنەوە تەقەیان لێ کراوە و بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر کوژراون و هاوکات لە هۆزەکانیش دوو کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، لە میانی پێکدادانەکەدا هێزەکانی پۆلیس شەش کەسیان دەستگیر کردووە و دوای ئەوەش هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە بەڕێوەچووە.