Ozhin Jola
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
کەرکووک - AA
دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ئامادەکاریدا بوون بۆ کردەوەی تیرۆریستی، لە گوندەوارەکانی قەزای دووبز کوژران.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، کاتژمێر ١١ شەوی رابردوو لەنێوان گوندەکانی بڵاوە و عەمەل شەعبی لەڕێی قەزای دووبزی پارێزگای کەرکووک، دوو چەکداری داعش بینراون و پاشان خەڵکی گوندەکە لیان دێنە دەست و چەکدارێک دەکوژن و چەکدارەکەی تریش هەڵدێت.
لە پێکدادانەکەدا هاووڵاتییەک بەناوی فەلاح خەڵەف کە خەڵکی ناوچەکە بووە کوژرا و هاووڵاتییەکەی دیکە بە ناوی وەعد عەبدوڵخەڵەف برینداربووە.
لەم بارەیەوە گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق، جەودەت عەساف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، پاش گەیشتنی زانیاری لەسەر ئەو دوو چەکداره، گەڕان و پشکنینەکانی هێزە ئەمنییەکان دەستی پێکرد و توانرا چەکدارە هەڵاتووەکە کە خۆی لەنێو گوندەکانی دەورووبەر خۆی حەشاردابوو، لەلایەن هێزەکانی لیوای ١٥ی هێزەکانی حەشدی شەعبی بکوژرێت.
راشیگەیاند چەکدارەکان پشتێنیکی بۆمبڕێژکراویان پێ بووە و لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پووچەڵکراوەتەوە.