Zana Natık Kerem
28 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە لە ناوچەیەکی باشووری بەنداوی دەربەندیخان سەربە پارێزگای سلێمانی، دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی ھۆشبەری کاپتاگۆن و کریستاڵدا گیراوە.
ڕۆژنامەی "القضاء" سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاویکردەوە کە دادوەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندیی و بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی مادەی ھۆشبەر لە ڕەسافە، وەلید ئیبراھیم ڕایگەیاندووە: "دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشتووە لەبارەی بوونی کارگەیەک لە ناوچەیەکی باشووری بەنداوی دەربەندیخان کە تایبەت بوو بە دروستکردنی حەبی کاپتاگۆن و مادەی ھۆشبەری کریستاڵ، ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر کارگەکە، توانیوویانە دەست بەسەر بڕی ١٥١ ھەزار و ٧١١ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا بگرن".
ئاماژەی بەوەشداوە ھەر بەپێی زانیارییەکان، دەرکەوتوو کە لە ڕێگای بارھەڵگرەوە، ١٠٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە کارگەکەوە ڕەوانەی وڵاتانی کەنداو کراوە.