21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە بەناو بەرپرسی شەرعی "داعش " لە قەزای خورماتوو لە كاتی بوونی لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ دوو تیرۆریستی دیكەدا لە قەزای شەرگات سەربە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری عێراق دەستگیركراون.
وەزارەتی ناوخۆی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە"دوای ئەوە زانیاری هەواڵگرییمان دەستكەوت سەبارەت بە بوونی گەورە تیرۆریستێك لە پارێزگای سلێمانی كە هەوڵی هەڵهاتن دەدات بۆ یەكێك لە وڵاتانی دراوسێ و دوای 72 كاتژمێر لە چاودێریكردن و بەدواداچوون بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش لە سلێمانی، ئەو گەورە تیرۆریستە لە لایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە ئاژانسی هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركراوە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستە دەستگیركراوە لە میانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە كە بەناو بەرپرسی شەرعی "داعش" بووە لە قەزای خورماتوو.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەیشدراوە كە ئەو گەورە تیرۆریستە پێشتر بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە كە تیرۆریستی دیكە لە قەزای شەرگات باكووری پارێزگای سەڵاحەددین، دەستگیركراون.
راشگەیەندراوەكە كە دوو تیرۆریستەكە بەپێی ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، داواكرابوون.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كە تیرۆریستییەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان، بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.