Rewa Mahmood Hasan
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2020
سلێمانی-AA
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستاندا سكرتێر، جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆكه‌كانی ئەو حیزبە به‌ڕێوه‌چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی پۆستەکانی سکرتێر، جێگر و بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیاریەکان لە هەڵبژاردنەکەدا بە کۆی ١٠٣ دەنگی ئامادەبووان، هەریەک لە فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به‌سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن، مسته‌فا چاڵاوی به جێگری سكرتێر و تابان عه‌بدوڵڵا به‌بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران.