Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
سليمانی - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرێتیەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ خستە روو.

ئەمڕۆ سێشەمە حەوتی کانوونی دووەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی سلێمانی، موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی ئامار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرێتیەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ خستە روو.
سەرەتا موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی زانیاری خستە سەر رووبەری زەوی بە مین چێنراوەکان و ئەو زەویانەی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کە لە مین و تەقەمەنی پاککراونەتەوە و کاری پاکسازی مینیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارەكە لە ساڵی ٢٠١٩دا، توانیویانە لە ٦٥٣ هەزار و٢٥٧ كیلۆمەتردا، چوار هەزار و ٩٢٤ مین و تەقەمەنی لە ناو ببەن.
موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی ئاماژەی بە ئاماری قوربانییان و بەرکەوتووانی بواری مین کرد رایگەیاند کە ژمارەی قوربانییان لە هاووڵاتییان نۆ کەس بوون كە سێ شەهید و شەش بریندارن.