Zana Natık Kerem
08 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق کوژرانی گەورە تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، راگەیاند.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە بیابانەکانی سنووری قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، گەورە تیرۆریستێکی داعش بەناوی ئەبو بەڕا کوژراوە و سێ حەشارگەیش خاپوورکراون.