Zana Natık Kerem
10 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون و جێگری وەزیری بەرگریی سعوودیە، خالید بن سەلمان چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری بەرگرییدا، تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون لەسەر بانگھێشتنامەی جێنشین و وەزیری بەرگریی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
باس لەوەشکراوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد سەعدون دوای گەیشتنی بۆ سعوودیە لەلایەن جێگری وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، خالید بن سەلمان پێشوازیی لێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە بواری بەرگرییدا لەگەڵ ژمارەیەک پرس کە جێگای گرنگی ھاوبەشی ھەردوو وڵات بوون، تاوتوێ کراون.