Zana Natık Kerem
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە میانی پێشوازییکردنی لە باڵیۆزی سربیا لە بەغدا، ئۆرۆش بالۆف رایگەیاند کە عێراق ھەنگاو دەنێت رووەوە پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی بە ئاراستەی پشتیوانی لە ھەمەھانگیی و ھاوکاری بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەندەڵی و کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کردووە لە باڵیۆزی سربیا لە بەغدا، ئۆرۆش بالۆف.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سربیا تاوتوێ کراوە، هەروەها لەبارەی پەرەپێدان بە ھەمەھانگییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی وەبەرھێنان، ئابووریی و بازرگانیی گفتوگۆ کراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەرھەم ساڵح رایگەیاندووە "عێراق ھەنگاو دەنێت رووەوە پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی بە ئاراستەی پشتیوانی لە ھەمەھانگی و ھاوکاری بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەندەڵی، پاراستنی ئاووھەوا، کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدیهێنانی ئاشتیی و ئاسایش لە ناوچەکە.