عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمیی بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدات.

Zana Natık Kerem  | 27.08.2024 - نوێکردنەوە : 27.08.2024
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میسر و تونس نەخراوەتەڕوو.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ میسر و تونس، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın