Rewa Mahmood Hasan
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
سلێمانی - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە دووهەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، گەیشتە پارێزگای سلێمانی.
کازمی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە لایەن پارێزگار هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە پێشوازی لێکرا.
بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری فەرمانگە فیدرالییەکانی پاسپۆرت، نشینگە، رەگەزنامە، کارتی زانیاری، پاسەوانی سنوور و هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێم لە ئیدارەی خۆجێی سلێمانی ئامادە بوون.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی مەزاری سەرکۆماری کۆچکردووی عێراق جەلال تاڵەبانی دەکات لەگردی دەباشان.
بڕیارە کازمی لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای سلێمانی جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومی، لە نیوەڕۆ خوانێکدا لە هاوینە هەواری مێرگەپان، لەگەڵ سەرکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح کۆببێتەوە و لە میانیدا چاوی بە بەرپرسانی چەند لایەنێکی سیاسی هەرێمیش بکەوێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دۆینێ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی گەیشتە ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسر بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە مستەفا کازمی دوای تەواوبوونی بەرنامەی دیدارەکانی لە پارێزگای سلێمانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و دەروازەی سنووری باشماخیش بکات..