Muhammed Ali Kamal
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی-AA
روفاتی ١٠ هاووڵاتیی ئێزدیی له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رهێنرا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه كۆمهڵكوژر كراون.
روفاته‌كان له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه له زێرابێكی ناحیه‌ی گرعوزێر له باشووری شنگال ده‌رهێنراون، ژن و منداڵیشیان تێدایه و له‌لایه‌ن تیرۆریستانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له ساڵی ٢٠١٤دا له میانی داگیركردنی شنگال كۆمه‌ڵكوژ كراون.
دواتر روفاته‌كان به مه‌به‌ستی دیارییكردنی ناسنامه‌كانیان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستیی شارۆچكه‌ی به‌عاج، گوازراونه‌ته‌وه.