Haydar Karaalp
25 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
به‌غدا-AA
شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له پارێزگای ئه‌نبار خۆرئاوای عێراق، مووشه‌كباران كرا.
به‌پێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای لۆكاڵی عێراقیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی پارێزگاری ئه‌نبار هێرشی مووشه‌كی به چوار مووشه‌ک ئه‌نجام درا.
یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان له نزیك شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی له شارۆچكه‌ی گه‌رمه كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌و تانانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به مه‌به‌ستی نایاسایی بوونی دانیشتنی ٩ی كانوونی دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی عێراق پێشكه‌ش كرابوون و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و جێگره‌كانی یاسایین.
گرووپه شیعه‌كانی نزیك له ئێران، ئه‌و دانیشتنه‌یان بایکۆت کردبوو كه تێیدا حه‌لبووسی وه‌ک سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.