Emre Gürkan Abay,Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
مۆسکۆ- AA
باڵیۆزی عێراق لە مۆسکۆ، حەیدەر مەنسور هادی رایگەیاند کە حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە سیستمی بەرگری ئاسمانیی S-400 لە رووسیا بکڕێت.
هادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە کۆمپانیاکانی رووسیا خوازیارن وەبەرهێنانەکانیان لە عێراق زیاد بکەن.
هادی باسی لەوە کرد کە هاریکاریەکی سەرکەوتووانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی رووسیادا بەتایبەت لە بواری نەوت و گازدا بەرێوەدەچێت و گوتی: ''لە عێراق کۆمپانیاکانی لوکۆیل، باشنەفت، رۆسنەفت و گازپۆڕم کار دەکەن و وەبەرهێنانیان هەیە. وەبەرهێنانەکانی لوکۆیڵ لە عێڕاق گەیشتۆتە زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار. ئەو وەبەرهێنانەش خواست هەیە لەسەری بگەیەندرێتە ٣٠ ملیۆن دۆلار.
هادی باسی له‌و كۆبوونه‌وانه كرد كه له نێوان عێراق و رووسیا كراون له‌باره‌ی كڕینی S-400 و گوتی: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی داوه. ده‌یانه‌وێت S-400 بكڕن، به‌ڵام هێشتا نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نییه".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مریكا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م عێراق دروست ده‌كات له‌باره‌ی كڕینی S-400 یان نا؟ هادی رایگه‌یاند "كه‌ناڵی پێویستی دیپلۆماسی له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی فیدراسیۆنی رووسیا، ڤیكتۆر بۆنداریڤ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێکیدا باسی له‌وه كردبوو عێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه ده‌توانن S-400 بكڕن.