Sarmand Hameed
29 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
هەولێر - AA
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەیان بۆمب و حەشوەی مووشەک و بڕێک تەقەمەنییان لە ناوچەی حەوت کیلۆ لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای وڵاتەکە دۆزییەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیان لە ناوچەی حەوت کیلۆ رۆژئاوای عێراق ئەنجامدا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئاکامی هەڵمەتەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٤٠ بۆمبی چێنراوە بە قەبارەی ٢٠ لیتری کە ماددی C4یان تیادابووە کە ماددەیەکی تەقەمەنی بەهێزە لەگەڵ ٨٠ حەشوەی مووشەک.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تەقەمەنییەکان لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پووچەڵکردنەوەی بۆمب لەناوبراون.