Zana Natık Kerem
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، حەوت تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار دەستگیرکرد.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە، ھێزەکانی دژەتیرۆر، لەمیانی دوو ئۆپەراسیۆندا، شەش تیرۆریستی داعشیان لە شاری رومادی و شارۆچکەی فەللوجە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە قەزای ئەبو غرێب رۆژئاوای پارێزگای بەغدا دەستگیرکردووە.