Bekir Aydoğan
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2021
هه‌ولێر – AA
به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مانگی سووری توركیا له هه‌ولێر، چالاكییه‌ك له قوتابخانه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئه‌نجام درا.
جگه له كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای؛ وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌کان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف؛ په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، هیمداد بیلال؛ سه‌رۆكی لقی عێراقی مانگی سووری توركیا، فه‌رهاد سورمه‌لی؛ نوێنه‌ری وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له عێراق، ئه‌حمه‌د زه‌كی ئۆڵاش و، سه‌رۆكی هۆبه‌ی هه‌ولێری مانگی سووری عێراق، هاوڕێ ئیحسان هه‌روه‌ها مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانه‌ی مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
له‌میانی چالاكییه‌كه‌دا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌کان، ئایدن مه‌عروف گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه، مانگی سووری توركیا مایه‌ی شانازییه بۆ جیهانی توركی و ئه‌م دامه‌زراوه‌یه هاوكاری ته‌واوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت توركمانه‌كانی كردووه.
كۆنسوڵی توركیا كاراچای'یش به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی مانگی سووری توركیا بووه‌ته یه‌كێك له دامه‌زراوه متمانه‌پێكراوه‌كانی هاوكاریی مرۆیی له سه‌ر ئاستی جیهان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگی سووری توركیا یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هه‌ر كاره‌ساتێك له ناوخۆی توركیا یان ده‌ره‌وه روو بدات زوو ده‌گاته جێ و هاوكاری بۆ دابین ده‌كات.
سه‌رۆكی لقی عێراقی مانگی سووریا توركیا، سورمهلیش گوتارێكی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌یان پێشكه‌یش كرد.
چالاكییه‌كه به نمایشی پێشانگای په‌یوه‌ندیدار به هه‌فته‌ی مانگی سووری توركیا كۆتایی هات.